واشنتۆن: پاتریۆت نادەین بە توركیا

جۆناسان واس ھۆفمان یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند واشنتۆن سیستەمی پاتریۆت نادات بە توركیا تا دەستبەرداری سیستەمی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی نەبێت
ئەوە لە كاتێكدایە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ میدیاكان وتبوی ئەمریكا ھەڵوێستی نەرم بووە تایبەت بە كڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی لەلایەن توركیاوە
یاریدەدەری مارك ئیسپەر بۆ ئاژانسی تاس دەڵێ لە سەرەتاوە تا ئێستا ھەڵوێستی واشنتۆن ڕون و نەگۆڕە تا توركیا دەستبەرداری سیستەمی ئێس ٤٠٠ نەبێت واشنتۆن سیستەمی پاتریۆت نادات بە توركیا

Back to top button