گوتەبێژی حكومەت:پاشەكەوتی مووچە بەهیچ شێوەیەك لە سیاسەتی حكومەتی هەرێم نیە
دوای دابەزینی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان و جارێكی تر ترس و دڵەراوكێی خەڵك لەبارەی مووچەكانیان گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانی هێنا سەر خەت و تەواوی ئەو دڵەراوكێیەی خەڵكی رەواندەوە بەوەی بەهیچ شێوەیەك مووچە پاشەكەوت ناكرێت و لە سیاسەتی حكومەتی هەرێم نیە”.
لە لێدوانێكی دا گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردسان جوتیار عادل رایگەیاند”جارێکی دیکە بڕیار لە پاشەکەوتی مووچە نادرێت و مانگانەش مووچە لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە هەر كوتهێنانێك لە بەغدا كاریگەری لەسەر ئەو پارەیە نابێت كە رێكەوتنی لەسەر كراوە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا بەڵكو بە پێچەوانەوە بەغدا ناچارە لەگەڵ هەرێم زیاتر رێكەوتن بكات بۆ بەرزكردنەوەی هەناردەی نەوت لە كێلگەكانی كەركووك”.