وەزارەتی تەندروستی ئێران كارەساتی حاڵەتی تووشی بوونی ڤایرۆسی كۆڕۆنای لەشارەكان بڵاوكردەوە
دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ئێران كە سەرەتا دەسەڵاتدارانی ئێران ڤایرۆسەكەیان لە خەڵك شاردەوە بۆ پرۆژەیەكی سیاسی و بێدەنگیان لێكرد لە ئێستادا سەرجەم شارەكانی ئێرانی تەنیوە، لەو بارەیەوە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، كە 9000 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوونە”.
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنابو9000کە س تووشی کۆرۆنابوون، تا ئێستا 354کە س بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دە ستداوە (3.933%) هەروەها تا ئێستا 2959کە س چاکبوونە تە وە (32.8%)”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە سەرچاوە نافەرمیەكان گومان لەو رێژەیە دەكەن و پێیان وایە رێژەی حەقیقی تووش بوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران زۆر زیاترە لەو رێژەیەی وەزارەتی تەندروستی دەیخاتە روو”.