سه‌رۆك بارزانى پيرۆزبايى له كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی ده‌كات
به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى دووساڵ به‌سه‌ر پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، سه‌رۆك مسعود بارزانى په‌يامێكى پيرۆزبايى ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى :
به‌ناوى خوداى گه‌وره‌و ميهره‌بان
به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی
له ساڵیادی دووه‌مى پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، گه‌رمترين پيرۆزبايى خۆمتان ئاراسته‌ده‌كه‌م وهيواى به‌رده‌وامى وپێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
كه‌ناڵه‌كه‌تان به‌هۆى هه‌وڵ وكۆششى زۆرى كاديرانى راگه‌ياندن، بۆته پردێكى گرنگ له پرده‌كانى به‌يه‌كگه‌يشتن له گه‌ڵ رۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق وجيهانى عه‌ره‌بى به‌گشتى و، له كاتێكى دياريكراو توانيويه‌تى
په‌يامى راگه‌ياندنێكى پيشه‌يى بگه‌يه‌نێت، كه گوزارشت له تايبه‌تمه‌ندى كوردستان وخه‌باتى گه‌له‌كه‌ى ده‌كات له پێناو ئازادى ويه‌كسانى و چه‌سپاندنى كلتورى پێكه‌وه ژيانى ئاشتيانه‌و پڕەنسيپه‌كانى لێبورده‌يى ولێكگه‌يشتن له نێوان پێكهاته‌كان و به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان له پێناو جێبه‌جێكردنى داخوازييه‌كانيان وزامنكردنى بنه‌ماكانى ئازادى وئاشتى و ديموكراسي .
توانيتان بناغه‌يه‌كى باش بۆ كه‌ناڵێكى ئاسمانى دابمه‌زرێنن كه بتوانێ به‌راستى وێنه‌ى ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان ودۆزى ره‌وا‌ى گه‌لى كورد بگوازێته‌وه.
به‌م بۆنه‌يه‌وه، هيواى سه‌ركه‌تنى زياتر له كاره پيشه‌يه‌كانتان بۆ ده‌خوازين و، ئومێده‌وارين كه‌ناڵه‌كه‌تان بگاته ئاستى كه‌ناڵه جيهانييه‌كانى راگه‌ياندن .
مسعود بارزانى
11/ ئادار/ 2020