پینتاگۆن: بۆ پاراستنی سەربازەکانمان سیستەمی بەرگری لە عێراق جێگیر دەکەین

 

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پنتاگۆن ڕایگه‌یاند كه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ هێرشه‌كانی ئێران سیستمی به‌رگری ئاسمانی ڕه‌وانه‌ی عیراق بكه‌ن.

هةروةها پنتاگۆن دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌نیازن چالاكییه‌ خراپه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عیراق بنبڕ بكه‌ن.

له‌و باره‌وه‌ ژه‌نه‌راڵ كینیت ماكینزی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ دانیشتنێكی لێپرسینه‌وه‌دا له‌ به‌رده‌م لیژنه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا گوتی: ئیسته‌ سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین سیستمگه‌لی به‌رگری ئاسمانی ڕه‌وانه‌ی عیراق بكه‌ین به‌ تایبه‌تی بۆ پاراستنی خۆمان له‌هه‌ر هێرشێكی دیكه‌ی ئێران.

 

Back to top button