شاندێكی وڵاتی چین سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن
شاندێكی وڵاتی چین به سه‌رۆكایه‌تی وانگ شۆهۆنگ جێگری سه‌ركونسولگه‌ری گشتی وڵاتی چین سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی چین له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بڕی هاوكاری و پێداویستیه‌كانی وڵاتی چین بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ شاری سلێمانی خرانه روو.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌ركونسولی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه شاندێكی پزیشكی چین له به‌غدایه‌وه و له رۆژانی داهاتوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و له نێویشیدا شاری سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ هاوكاری كردنی پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان.