بەپێی بەڵگەنامەیەكی ویكیلیكس بازرگانی مەترسیداری ماددەی مخەدەراتی جیهانی سەركردەكانی پەكەكەن

بەپێی بەڵگەنامەیەكی ویكیلیكس وەزارەتی سامانی ئەمریكی چەند سەركردەیەكی كۆما جڤاكێن كوردستان( كەجەكە) دەخاتە لیستی رەشی بازرگانانی ( ناركۆتیك، مادەی بێهۆشكەر)”.
 
لە بەڵگەنامەیەك پێگەی ویكیلیكس ئاشكرای دەكات كە وەزارەتی سامانی ئەمریكی ناوی هاوسەرۆك و چەندین سەركردەی كەجەكە، دەخاتە لیستی رەشی بازرگانی وڵاتەكەی بەتۆمەتی كاری بازرگانی و گواستنەوە و رێخۆشكەر، بە مادەی قەدەغەكراوەكانی جیهانی، هەر بەپێی بەڵگەنامەكە بێت، بێت كە لە راپۆرتی یاسایی ئەمریكا وەرگیراوە، ناوی سەركردەكانی لەناو لیستی رەشی ئەمریكا بە بازرگانی بەمادەی بێهۆشكەر ناساندووە، كە هەریەكە لە (جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان و دۆران كالكان ئەندامی سەركردایەتی كەجەكە و رەمزی كارتاڵ بەرپرسی رێكخستنەكانی ئەوروپای پەكەكە و سەبەری ئۆك ئەندام سەركردایەتی پەكەكە ئادەم ئیۆزن یەكێك سەركردایەتی پەكەكە)”.
 
هەر بەپێی بەڵگەنامەكەی ویكیلیكس بێت ئەو سەركردانەی پەكەكە لێپرسراون، بە گواستنەوەی جۆڕەكانی ( كانەبی و مەریوانە) ئەو بازرگانیە نایاساییە لەسەر ئاستی جیھان و لە ئەوروپا و ڕۆژھەلاتی ناوەراست لە بەڵگەنامەكەشدا دەلێت ئەو بازرگانیەش وەكو سەرچاوەیەكی دارایی لۆجستی ڕێكخراوەكانیان سوودی لێوەردەگرن”.
 
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشداوە، تەواوی ئەم چاڵاكیە بازرگانیە تاوانی نایاساین لەسەر ئاستی جیهان و بەپێی یاساكانی نێودەوڵەتی تاوانێكی مەترسیدارە، ئەو بازرگانیە تۆمەتبار دەكرێت بە بازرگانی كردن بە ناركۆتیك ( مادەی بێهۆشكەر) ھاوكات لەلایانی پولیسی نیودەوڵەتی Interpol و پۆلیسی ئەوروپی Europol ھەوڵی دەستگیركردنیان دەدرێت تا ئەو كاتەی دەدرێنە دادگا”.
 
بەپێی یاساكانی ئەمریكا بەگشتی، بەتایبەت ناوی ئەو بەندە و یاساییە تایبەتەی كە تۆمەتبار ئەو بازرگانیە پێ سزا دەدرێت Foreign Narcotics Kingpin Designation Act Kingpin Act، بازرگان و مامەڵەكەرانی دونیای ماددە بێھوشكەرەكان لەلایەن ئەمریكاوە بە وردی چاودێری دەكرێن ھوڵدەدرێت دوای دەستگیركردنیان دادگایی بكرێن و لێپرسینەوەی توندی ئەمنی و یاساییان لە گەڵ بكرێت”.
 
لە ڕاپۆرتەكەدا ھاتووە كۆما جڤاكێن كوردستان (KCK) كە درێژكراوەی سیاسەت و ستراتیژەكانی پارتی كریكارانی كوردستان (pkk)ـیە بە بریاری
( 13224 ) وەزارەتی ناوخۆیی ئەمەریكا لە ساڵی ١٩٩٧ بە گروپێكی تیرورستی جیھانی دەستنیشان كراون ، ھاوكات كۆنگرەی گەل لە ساڵی ٢٠٠٨ خراوەتە ھەمان لیستەوە و دواتریش ھەرسی ڕێكخراو لە ٢٠٠١ تۆمەتباركراون بە بەكارھێنانی تیرور و توندتیژی چەكداری و بازرگانیكردن بە كەرەستە و مادەی قەدەغەكراوی جیھانیەوە، وەكو چەك و ماددە ھۆشبەرەكان و بارزگانی بە كوچبەرانەوە لە كاتی گواستنەوە و دەربازكردنیان لە سنورە نێودەوڵەتیەكان”.
 
لەراپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەش كردووە، ھەریەكی لە سەركردەكانی (pkk و kck و kongra gel ) بە توندی سزای یاسایی و ماددی دەدرێن و رێكخراو و دەزگا یاسایی و ھەواڵگری و ئەمنیەكانی ئەمریكا لێپرسراو دەبن لە دەستگیركردن و بەدواداچوون و سزادانیان لە رووی یاسایی و ماددییەوە.
بەڵگەكان لەو دوو لینكەی خوارەوە سەیری بكە
 
325345345 325454543
Back to top button