جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران تووشی كۆرۆنا بوو
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بووه‌وه ئیران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه كه تا ئێستا زۆرترین حاله‌تی تووش بووی به كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه، كه له نێویدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌و وڵاته تا ئیستا تووش بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش گیانیان له ده‌ست داوه به هۆی كۆرۆنا، به پێی دواهه‌مین هه‌واڵی په‌یوه‌ست به كۆرۆنا میدیاكانی ئێران رایانگه‌یاند كه جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران تووشی كۆرۆنا بووه.
به پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئێران رایانگه‌یاندووه كه ئیسحاق جهانگیری، جێگری یه‌كه‌می حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، له ئیستادا له جێگایه‌كی تایبه‌ت كه‌ره‌نتینه كراوه و له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی فارس نیوز لیستی به‌رپرسه تووشبووه‌كانی ئێران به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، كه دیارترینیان ئیسحاق جهانگیری، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران، ره‌زا ره‌حمانی، وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی، عه‌لی ئه‌سغه‌ر مونسا، وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پله باڵای ئه‌و وڵاته‌ن.
ئاشكراشیكرد، سه‌رجه‌م به‌رپرسه تووشبووه‌كانی كۆماری ئیسلامی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شوێنی تایبه‌ت كه‌ره‌نتینه كراون و له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به دۆخی ته‌ندروستیان بكات.