چین سونه‌تێكی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) جێبه‌جێده‌كات بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا

 

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاو بووه‌وه‌ به‌ تایبه‌ته‌ له‌ شاری وه‌هانی چین، كه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ چین تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، تا ئێستا ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ زساتر له‌ 100 وڵات تۆماركراوه‌، پزیشكێكی چینیش ئاشكرای ده‌كات ك له‌ رێگای كه‌له‌شاخ چاره‌سه‌ری به‌شێك له‌ نه‌خۆشه‌كان ده‌كرێت.

تۆنگ شیاۆلین، کەسایەتیی ئەکادیمی چینی لە ئەکادیمیای زانستەکانی چین و سەرۆکی دەستەی تەکنیکی پزیشکیی کولتووریی چین به‌ ئاژانسی شینخوای چینی راگه‌یاندووه‌ كه‌ کەڵەشاخ بە شێوەیەکی کاریگەر یارمەتیی چاکبوونەوەی نەخۆشەکان دەدات و بە تەکنیکێک ناویدەبات کە دەرمانی کیمیایی تێدا بەکارناهێنرێت.

ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ی ئێستا چین به‌كاری ده‌هێنێت پشتر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام سلاوی خوای له‌سه‌ر بێت به‌چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی داناوه‌ و وه‌ك سونه‌تێك ئیسلام په‌یڕه‌وان ئه‌نجامیان داوه‌

تاوەکو ئێستا لە جیهاندا 121 هەزار و 508 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، چوار هەزار و 383 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 66 هەزار و 941 کەسیش چاکبوونەتەوە.

زۆرترین رێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە و چاکبوونەوە لە چین بوون، بەشێوەیەک کە تاوەکو ئێستا 80 هەزار و 790 کەس تووشبوون و 61 هەزار و 611 کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها سێ هەزار و 158 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

Back to top button