پۆتن توانی بە هەموارکردنەوەی یاسا بۆ پێنجەمین جار ببێتەوە سەرۆک کۆماری رووسیا
دۆمای رووسیا بە هەموارکردنەوەی دەستوری بنەڕەتی ئەو وڵاتە ، ئەو ڕێگایەی بۆ پۆتن کردەوە بتوانێت بۆ جاری پێنجەم خۆی کاندیدی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بکاتەوە .
دۆما ( پەرلەمانی رووسیا ) بە پێداچوونەوەو جۆرێک هەموار کردنەوەی یاسای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ، رێگای بۆ سەرۆک کۆماری ئیستا خۆش کرد بۆ جاری پێنجەم خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات ، کاتێک یاسای هەموار کردنەوە کەوتە دەنگدانەوە بە 382 دەنگی بەڵی و 44 دەنگی سپی سەرکەوتنی بەدەست هێنا .
ڤلادمیر پۆتن لەمبارەوە گوتوویەتی ئەم ئاڵ و گۆڕ و هەموارکردنەوە جێگەی نیگەرانی نییە چوونکە ئەوە خۆم بووم پرۆژەی چاکسازی و پێداچوونەوەم لەسەر یاسای بنە ڕەتی وڵات پیشکەوش کردووە .