وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراو ژمارە ( ٢٠ ) ی خۆی بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا سێ حاڵەتی تووش بوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای راگەیاند لە شاری هەولێردا و لە ژمارەی راگەیاندراوی 14ی وەزارەتدا هاتووە”لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٩) پشکنین ئەنجامدرا لەنێویاندا (٣) نەخۆش پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و دانشتووی شاری هەولێرن، هەموویان بەرکەوتەی قوتابیە تۆشبووەکەی گەڕاوەی ووڵاتی ئێرانە کە پێشتر کەرەنتین کرابوو، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن (٣٢) ساڵە کە هاوپۆلیەتی و ئەوانی تر پیاوێکی تەمەن (٣٤) ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن (٣٨) ساڵە کە برا و براژنێکی قوتابیەکەیە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (١٤)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣٠٨٩) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (٩٢٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢١٦٦) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٩) پشکنین ئەنجامدرا لەنێویاندا (٣) نەخۆش پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و دانشتووی شاری هەولێرن، هەموویان بەرکەوتەی قوتابیە تۆشبووەکەی گەڕاوەی ووڵاتی ئێرانە کە پێشتر کەرەنتین کرابوو، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن (٣٢) ساڵە کە هاوپۆلیەتی و ئەوانی تر پیاوێکی تەمەن (٣٤) ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن (٣٨) ساڵە کە برا و براژنێکی قوتابیەکەیە.
کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٩) حالەتە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.
جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەلەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) لەکاتی پێویستدا.
وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئازاری ٢٠٢٠ ١١ی