دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان چەند ڕێنمایی و بڕیار ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
شوێنە گشتییەکانی گەشت و گوزار دادەخرێن .
لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ، بە لەبەرچاوگرتنی بڕیار و رێنامییەکانی لیژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا ، بە ێی ئەو دەسەڵاتەی ڕاستەوخۆ لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێیان دراوە ، دەستەی گەشتو گوزار چەند ڕێنمایی بەڕیارێک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات کە برینتین لە
1- داخستنی سه‌رجه‌م هاوینه‌هه‌واره‌كان و پرۆژه گه‌شتیارییه‌كان.
2- داخستنی سه‌رجه‌م كافترییه‌كان.
3- راگرتنی دانیشتن و خواردن له خواردنگه خێراكان ( ته‌نیا سه‌فه‌ری رێگه پیدراوه).
4- داخستنی سه‌رجه‌م چێشتخانه‌كانی 1 ئه‌ستێره و 2 ئه‌ستێره.
5- سەرجەم به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی گه‌شتوگوزار و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان لە شار و شارۆچكه‌كان ئه‌م بڕیارانه به هاوكاری یه‌كه كارگێرییه‌كان جیبه‌جێ ده‌كه‌ن و چاودێری شوێنه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پابه‌ند بوونیان.
6_ ئەم بڕیارانە لە ١٢ی ئازار تاکو ١ی نیسانی 2020 کاریان پێ دەکرێ.
ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان