چەندین ساڵە بە هەڵە پەتاتە سوردەكرێتەوە
ئەو رێگەیەی پەتاتەی پێ سوردەكەیتەوە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت، بەڵام ماڵپەڕی دیلیشز بڵاویكردۆتەوە، ئەو رێگەیەی چەندین ساڵە بەكاریدەهێنین بۆ پەتاتە سوركردنەوە هەڵە بووە.
ماڵپەڕەكە ئەو تەكنیكانەی خستۆتەڕو بۆ سوركردنەوەی پەتاتە بە باشترین شێوە:
1-پێش سوركردنەوەی پەتاتەكە، هەرگیز لە ئاودا بەجێیمەهێڵە بۆ ماوەیەكی زۆر هەرچەندە بەو رێگەیە پەتاتەیەكی كریپسیت دەستدەكەوێت، بەڵام دەبێتەهۆی لەدەستدانی بەها خۆراكییەكەی.
2-لە هەڵبژاردنی پەتاتەدا بەردەوام ئەو پەتاتانە هەڵبژێرە، كە رەنگیان زەردە و توێكڵێكی تەنك و شێوەیەكی هێلكەییان هەیە.
3-لە قوتابخانەی هونەری خواردن دروستكردن وا باسی لێوەكراوە، كە تەنها یەكجار پەتاتە لە زەیتدا سوربكرێتەوە، بەڵام پێویستە دووجار پەتاتە سوربكرێتەوە یەكەمجار لە زەیتێكی پلە گەرمی مامناوەنددا و دووەمجار لە زەیتێكی داغدا، لەبەرئەوەی ئەگەر راستەوخۆ پەتاتەكەت خستە زەیتێكی داغەوە دەبێتەهۆی بەهەڵمبوونی ئاوەكەی ناوی و دەستكەوتنی پەتاتەیەكی رەق.