نێیمار ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاوی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا ماوه‌

یانەى پاریس سانجێرمانى فەڕەنسى ئامادەیی نیشانداوە لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا دەستبەردارى تواناكانى نێیمار داسێلڤاى بەڕازیلى بێت بۆ یانەى بەرشەلۆنە .

پێگەى لى 10 سپۆرتى فەڕەنسى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى پاریس سانجێرمان  لە پێناو نۆژەنكردنەوەى هێڵەكانى ئامادەیە نیمار بفرۆشێت و سێ یاریزان بگوازێتەوە ریزەكانى .

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات ئامانجى یانەى پاریس سانجێرمان گرێبەستكردنە لەگەڵ كۆلیبالى بەرگریكارى ناپۆلى و پاولۆ دیبالاى ئەستێرەى یۆڤانتۆس و كانتى یاریزانى هێڵى ناوەندى یانەى  چێڵسى.

پێگەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە ئیدارەى پاریس سانجێرمان بە پارەى فرۆشتنى نیمار بە بەرشەلۆنە كە 200 ملیۆن یۆرۆیان لەسەر داناوە دەیەوێت ئەم یاریزانانە بگوازێتەوە ریزەكانى و یانەكەى نۆژەنبكاتەوە لە هاویندا .

 

Back to top button