له‌ بۆردومانێكی هاوپەیمانان 18 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران

لە تۆڵەی كوژرانی ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی و بەریتانی لەناوچەی تاجی لە بۆردوومانێکی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال، 18 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.

شەوی رابردوو  هێرشكرایە سەر سەربازگەی تاجی لە باكووری بەغدا  بەوهۆیەشەوە دوو سەربازی هێزەكانی ئەمریكا و سەربازێكی سوپای بەریتانیا كوژران و11 سەربازی دیکە برینداربوون.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان هێزەكانی هاوپەیمانان بارەگاكانی حەشدی شەعبییان لە ناوچەی ئەلبوكەمال لەسەر سنووری نێوان عێراق – سوریا بۆردوومان كرد و بەگوێرەی ئامارەکان، 18 چەکداری حەشد کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون كە لەنێویاندا چەكداری حیزبوڵا هەیە.

 

Back to top button