دۆناڵد ترەمپ: سەرجەم گەشتەکانی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا رادەگیرێت

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لە شەوی هەینیەوە رادەگیرێت.

 میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردوە ترەمپ بڕیاریداوە بۆ ماوەی مانگێک هەموو گەشتەکان رابگیرێت ئەوەش بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

هاوکات ترەمپ لە تویتەری خۆی نوسیویەتی ئەمریکا ئەو وڵاتە دەبێت کە چارەسەری کۆرۆنا دروست دەکات.

ترەمپ دەڵێت ئەمریکا وڵاتێکی گەورەیە و خاوەنی سەدان پزیشکی بەتوانایە بۆیە دڵنیا بن ئەوە ئەمریکایە کە لە کۆتایدا چارەسەرەکە دروست دەکات و جیهان لەم ڤایرۆسە رزگار دەکات.

تائێستا لە ئەمریکا هەزار و 329 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 38 کەس گیانین لەدەست داوە.

 

Back to top button