سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشە مووشەکییەکەی سەر ئەلتاجی سەرکۆنە دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ده‌كه‌ین كه شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ربازگه‌ی ئه‌لتاجی له به‌غدا كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان بریندار بوون.
له كاتێكدا هاوسۆزی و هاوخه‌میمان بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان و وڵاته‌كانیان ده‌رده‌بڕین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هێرشه پێشهاتێكی ترسناكه و زیان به به‌رژوه‌ندییه‌كانی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و دۆخی وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌تایبه‌تی كه هێشتا تیرۆر مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه و بۆ له‌ناوبردنیان پێویستی به هاوكاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه.
داوا له لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین هێرشكاران بدۆزنه‌وه و ڕووبه‌ڕووی یاسایان بكه‌نه‌وه، ڕێگه‌ش له دووباره‌بوونه‌ی ئه‌م هێرش و دوژمنكاریانه بگرن كه ده‌بنه هۆی نانه‌وه‌ی پشێویی زیاتر و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
12/3/2020