سەرتاشخانە و چایخانەكانی سەهۆڵەكە لە سلێمانی دادەخرێن

قایمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری داخستنی سه‌رتاشخانه‌و ئارایشتگاكانی ده‌ركرد   هەروەها شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كەو چایخانه‌ی شه‌عبیش داده‌خرێن.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانییدا قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ باره‌ی‌ ‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاوڵاتیان له‌ شه‌قامی‌ سالم (سەهۆڵەکە)  بڕیارێكی دەركرد كە چایخانه‌كانی‌ سنووری‌ شه‌قامه‌كه‌ و هه‌روه‌ها چایخانه‌ی‌ شه‌عب دابخرێن.

ئاماژەیان بەوەشدا، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ رێوشوێنه‌كانی داخستنی ئارایشتگاكان و سه‌رتاشخانه‌ و چایخانه‌ و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌خرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

باسی لەوەشكرد، كه‌ چایخانەی كلتوری سەرای سلێمانی دادەخرێت، له‌گه‌ڵ رێگری كردن لە سەیرانی هاوڵاتیان و قەرەباڵەغی.

 

Back to top button