ڕاگەیاندراوێك لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا به توندی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابڕدوو بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی شه‌رمه‌زار ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ر و راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمانان گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بە تووندی ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین کە دوێنی شەو کرایە سەر سەربازگەی (التاجی) عێراقی و بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک راهێنەر و راوێژکاری هێزی هاوپەیمانان.
پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوکارەکانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
لە کاتێکدا کە هێشتا هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکەدا بەردەوامە، ئەم جۆرە کردارانە زەمینە بۆ بەهێزبوونەوەی گرووپە تووندرۆکان دەرەخسێنن. لە ناو عێراق کێشە تەندروستی و ئابووری و ئەمنییەکان فشاری زۆری بۆ سەر هاوولاتیان دروست کردووە، بۆیە ئالۆزترکردنی دۆخەکە بە زیانی عێراق و سەرجەم گەلانی ناوچەکە دەکەوێتەوە.
خوازیارین بە هەماهەنگیی هەموو لایەنە نیشتمانی و دڵسۆزەکانی ناوچەکە و هاوپەیمانان، رێگە لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانە بگیرێت و تواناکان بۆ سەقامگیری و ئاشتی و باشترکردنی گوزەرانی هاووڵاتیان تەرخان بکرێن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/12