ئەمریكا لەسەر هێرشەكەی تاجی هاتە دەنگ.. بێوەڵام نابێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشە بکوژییەکەی کە بۆ سەر بنکەی سەربازی تاجی ئەنجامدرا لێخۆشبونی نابێت، دەبێت لێپێچینەوە لەگەڵ ئەنجدامدەرانی ئەو کارەدا بکرێت.

مایک پۆمپیۆ، لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرنوسویەتی، هێرشە بکوژەیەکەی شەوی رابردو کە بۆ بنکەی سەربازی تاجی لە باکوری بەغدادی پایتەختی عێراق لێخۆشبونی نابێت.

باسیلەوەشكردووە، پێشتر دۆمینک راب، وەزیری دەرەوەی بریتانیا رایگەیاندبو کە بریتانیا لێخۆشبون بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە پیشان نادات، منیش هاوڕام لەگەڵیدا، دەبێت لێپێچینەوە لە بەرپرسانی هێرشەکە بکرێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، شەوی رابردو  بنکەی تاجی کە زۆرینەی هێزە بیانییەکانی تێدا نیشتەجێکراوە لە رێگەی 10 موشەکەوە کرایە ئامانج  بەوهۆیەشەوە دوو سەربازی ئەمریكی و سەربازێكی بەریتانی كوژران و 12 سەربازی هاوپەیمانان برینداربوون.

Back to top button