ئێران پەنا دەباتە بەر قەرزی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی

گۆمارۆکانی ئەمریکا لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا ، ئێران ناچار دەکات لە دوای 70 ساڵ هانا بەرێتە بەر سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی .

بانکی ناوەندی ئێران داوای 5 ملیارد دۆلاری لە سندووقی نێودەوڵەتی دراو کردووە

ئێران لە ساڵی 1960 وە تا ئێستا داوای قەرزی لە سندووقی نێودەوڵەتی دراو نەکردووە ، بەڵام گەمارۆنەوتییەکان و هاوکات سیاسەتی هێنانە خوارەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانیدا بە سیاسەتی سعوودیا ئێرانی ناچارکات ، ئەستۆکەچی سندووقی دراوی نێو دەوڵەتی بێت و داوای قەرزێکی زۆر و درێژ ماوە بکات .

 

لەمبارەوە چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ئێران باس لە گووشاری گەمارۆکان ناکات و بە بەهانەی بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئەو داوایە ئاراستە دەکات  و گومانیش دەکرێت هەر بۆیە زۆر درەنگ ئامارەکانی تووشبووانی کۆرۆنای لە ئێران ڕاگەیاندووە .

Back to top button