کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەرئێران بە یاسایی کرا

 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە 227 دەنگی بەڵێ لە بەرانبەر 186 دەنگی نەخێر ، توانیان بڕیارنامەی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ترەمپ بۆ هێرش کردنی سەربازی بۆ سەر ئێران بە یاسایی بکەن .

 

ئەو بڕیار نامەیە لە توێی ڕەشنووسێکدا مانگی ڕابردوو لە لایەن سیناتەوە دەنگی بەڵێی وەدەست هێنابوو ، بە پێی ئەو بڕیار نامەیە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران پێویستی بە بڕیاری کۆنگرەو دەنگی نوێنەران دەبێت  .

 

بەڵام ترەمپ هەرەشەی ڤیتۆکردنی ئەو بڕیارەی کردووە .

sh

Back to top button