ئەو قوتابیانەی هەڵەبجە کە بە قاچاغ لە ئێرانەوە گەڕابوونەوە ، هەموویان کەرەنتینە کراون

 

بەرێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات لە درێژەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی  کۆرۆنادا  28 کەس لەو قوتابیانەی بە قاچاغ لە ئێرانەوە گەڕابوونەوە هەڵەبجە ، دۆزراونەتەوەو خراونەتە کەڕەنتینەوە .

 

 

بەرێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە د. ئازاد مستەفا لە درێژەی قسەکانیدا روونکردنەوەی زیاتر دەکات و دەڵێت تا ئیستا 3 قوتابی ماون و خۆیان بزر کردووە و مۆبایلیان داخراوە بەڵام بە هاوکاری ئاسایش دەیاندۆزینەوەو ئەوانیش دەبێت ماوەی کەرەنتینەی خۆیان تێپەڕێنن .

Back to top button