دەربەندیخان : بڕیار داخستنی شوێنەگشتیەکان درا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ، لە دەربەندیخانیش شوێنە گشتیەکان دادەخرێن .
بە پێی ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا ، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیاندا ، لە سبەینێوە سەرجەم چاخانەکان ، لەفەفرۆشی و سەرتاشخانەکان ئاگادار کراونەتەوە بۆ داخستنی شوێنەکانیان تا رۆژی 1/4/2020
لە ئەگەری پابەندنەبوون بە پێی بڕیاری ناوەندی سزادان بۆ خاوەکانیان دیاری دەکرێت .