“سی ئێن ئێن” رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا ئاشکرا دەکات

 

 

 

تەلەفزیۆنی ( سی ئێن ئێن ) لە راپۆرتێکی تایبەتدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتەکانی ئەمریکا ، ئامارێکی جێگەی سەرسووڕمان ئاشکرا دەکات .

 

هاوکات کە باس لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری ئەمریکادا دەکات ، نمونەیەک لە ویلایەتی واشنتۆن دێنێتەوەو دەڵێت سەرەتای هەفتە  2 حاڵەتی تووشبوون تۆمار کرابوو بەڵام ئەو ڕێژەیە تا بە ئەمڕۆ بۆ 377 حاڵەت بەرز بۆتەوە .

 

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا ئاشکرای دەکات لە ئێستادا لە هەموو ویلایەتەکان زیاتر لە 1000 کەس تووشبووی ڤایرۆسی کووید 19 هاتوون و رێکارەکانی وەزارەی تەندروسستیش تا ئێستا وەک پێویست نەبووە .

Back to top button