چین گومان دەکەین سوپای ئەمریکا ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ چین ناردبێت
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وەهانی چین بڵاوبووە کە لەو وڵاتە نزیکەی سێ هەزار کەسی کوشت، ئێستا لە جیهان وەک پەتایەک ناوی دەبرێت، ئەگەر چی لەسەرتاوە گومان لە شێوازی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە دەکرێت و بە جەنگێکی بایەلۆژی و ڤایرۆسێکی دروستکراو ناودەبرێت، لەم چوارچێوەیە چین داوای روونکردنەوە لە ئەمریکا دەکات.
چاولی جیان گوتەبێژی حکومەتی چین لە پەیامێکیدا ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند رەنگە سوپای ئەمریکا ڤایرۆسی کۆرۆنایی بۆ وەهان ناردبێت.
گوتەبێژی حکومەتی چین له تویتێكدا به زمانی ئینگلیزی، رایگه‌یاند، كه‌ی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وت؟ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی بوون چه‌نده؟ ناوی نه‌خۆشخانه‌كانیان چییه؟ ره‌نگه سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ڤایرۆسه‌ی گواستبێته‌وه بۆ وهان.. راشكاو بن! زانیارییه‌كانتان بخه‌نه‌ڕوو! ئه‌مه‌ریكا قه‌رزارمانه به راڤه‌كردنی ئه‌و حاڵه‌ته و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه.