عەلی باباجان: توركیا شوێنی دیكتاتۆریەت نیە
عەلی باباجان جێگری پێشوتری سەرۆك وەزیرانی توركیا پارتێكی نوێی لە توركیا پێكھێناو بەڵێنی دا بە گەڕانەوەی دیموكراسی بۆ وڵات و داڕشتنەوەی دەستور بەشێوەیەك كە ڕێگری بكات لە دیكتاتۆریەت.
عەلی باباجان ڕایگەیاند لە ڕێگەی پارتی دیموكراسی و ڕاپەڕینەوە كار دەكات بۆ بەشداری چالاكانەی گەنجان و ئافرەتان لە پڕۆسەی حوكمڕانی و چالاكی ڕۆڵی پارلەمان لە لێپرسینەوەی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و ڕێگری لە گەندەڵی و دەسەڵاتی تاكڕەوی.
عەلی باباجان یەكێك بوو لە دەستەی دامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشەپێدان و بەھۆی ناكۆكیەكانی لەگەڵ ئەردۆگان دەستی لەو پارتە كێشایەوەو پارتی دیموكراسی و ڕاپەڕینی دامەزراند