نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 29/12/2016 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێت به‌ 56 دۆلار و 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت گه‌یشته‌ 57 دۆلار و 20 سه‌نت.

لەدوای ڕێككەوتنی وڵاتانی ئۆپیك لەسەر سنورداركردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان، لە هەفتەی رابردوو بۆیەكەمین جار نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی بۆ 54 دۆلار و 10 سه‌نت به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك.

ڕۆژی شەممە 10/11/2016 وڵاتانی ڕێكخراوی ئۆپێك و وڵاتانی دەرەوەی ڕێكخراوەكە ڕێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت. پێش ڕێككەوتنەكە ڕۆژانە ٣٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا، لە دوای ڕێككەوتنەكەش، ملیۆنێك و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە كەمدەكرێتەوە.

Back to top button