عێراق: شه‌ش حاله‌تی نوێی تووش بووی كۆرۆنای راگه‌یاند

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی رابردوو حكومه‌تی عێراق و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ عێراق تووشی كۆرۆنا بوونه‌ ئاشكرا كرد، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ شه‌ش كه‌سی دیكه‌ له‌ عێراق وه‌ك هه‌لگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.

 

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌  بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند شه‌ش حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له‌ عێراق تۆمار كراوون. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌ تاقیگه‌كاندا (6) حاڵه‌تی تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، كه‌ یه‌كێكیان له‌ نه‌جه‌ف و یه‌كێكیان له‌ ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا و چواری دیكه‌یان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی به‌غدا بووه‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كان به‌ كۆكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئاماره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌م جۆره‌یه‌:

كۆی گشتی تووشبووان: (83) كه‌س.

كۆی چاكبووه‌وه‌: (24) كه‌س.

حاڵه‌ته‌كانی مردن: (8) كه‌س.

Back to top button