پارێزگاری هه‌ولێر: چه‌ند بڕیارێكی نوێ بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌رده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند بڕیارێكی نوێ له چوارچێوه‌ی رێككاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركران و دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی نێوان وه‌زیری ناوخۆ و ته‌ندورستی و پارێزگاری هه‌ولێر رێككاره نوێیه‌كان خرانه روو.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند ، هیچ قه‌یرانێكی كه‌مبوونی كه‌لوپه‌ل له بازاڕدا نییه و پێویست به نیگه‌رانی ناكات و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئاستی هاورده‌ی كاڵا بۆ هه‌رێمی كوردستان رووی نه‌داوه.
ده‌قی بڕیاره‌كانی پارێزگاری هه‌ولێر
یه‌كه‌م: پرسی كه‌ره‌نتین كردن و ئه‌و كه‌سانه‌ی له رێگه یاسایی و نایاساییه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته‌وه ده‌بێت كه‌ره‌نتین بكرێن. له 1400 كه‌س زیاترن و نزیكه‌ی 500 كه‌س له كه‌ره‌نتینه‌كان ماونه‌ته‌وه.
دووه‌م: رێوشوێنی ئه‌منی و ته‌ندروستی توند له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران گیراوه‌ته به‌ر.
سێیه‌م: هه‌موو كافتریا و چایخانه‌كان و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان داده‌خرێن.
چواره‌م: هه‌موو چێشتخانه و ریستۆرانته‌كان له 14ی مانگه‌وه ته‌نیا بۆیان هه‌یه به دیلیڤه‌ری خواردن بگه‌یه‌نن.
پێنجه‌م: گۆشتفرۆش و مریشكفرۆشی كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كان داده‌خرێن، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی ره‌سمییان نه‌بێت.
شه‌شه‌م: رێوشوێنی پێویست له بازاڕی دۆلارفرۆشان دانراوه.
حه‌وته‌م: له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران و گرتووخانه و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان رێوشوێنی توند ده‌گیرێته به‌ر و پرۆسه‌ی رشاندنی شوێنه گشتییه‌كانیش به دژه ڤایرۆس به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌شته‌م: ئه‌وانه‌ی زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، داوامان له حكومه‌ت كردووه، كرێی شوێنه‌كان داشكاندنیان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌و شوێنانه زۆر زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت.