تره‌مپ: پلانه‌كانمان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دوای ئه‌وه‌ی كۆرۆنا له جیهاندا ته‌شه‌نه‌ی كرد، ئه‌مریكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری تووش بووی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش رایده‌گه‌یه‌نێت كه بەراورد بە وڵاتانی دیکە بارودۆخی ئەمریکا لە رووی بوونی کۆرۆناوە زۆر باشە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند ” بەراورد بە وڵاتانی دیکە بارودۆخی ئەمریکا لە رووی کۆرۆناوە زۆر باشە، پلانەکانیش بۆ لەناوبردنی کۆرۆنا بەباشی بەڕێوەدەچن ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا زۆر نییە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەروەها لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا گوتیشی، ” راگرتنی گەشتەکان لەگەڵ ئەوروپا، بەریتانیا ناگرێتەوە وه راگرتنی گەشتەکان بۆ ئەوروپا درێژەناکێشێت.