سه‌رۆكی كه‌نه‌دا و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كران

دوای ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی تا له‌ سه‌ر هاوسه‌ری سه‌رۆكی كه‌نه‌دا ده‌ركه‌وتوون، حكومه‌تی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند كه‌ سەرۆک وەزیرانی وڵآت و هاوسەرەکەی خۆیان کەرەنتینە کردووە.
حكومه‌تی كه‌نه‌دا له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ جەستن تۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و هاوسەرەکەی لە ماڵەوە دەمێننەوەو کارەکانیان ئەنجامدەدەن ئەوەش دوای ئەوەی نیشانەکانی تا لەسەر هاوسەرەکەی ترۆدۆ دەرکەوتووە و لە ئێستادا چاوەروانی ئەنجامی پشکنینەکانی هاوسەرەکەی دەکات.
هاوکات سەرۆک وەزیرانی کەنەدا سەرجەم کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەینێ هەینی هەڵوەشاندەوە کە بە نیازبوو لەگەڵ سەرۆکی هەرێمەکانی کەنەدا ئەنجامیبدا.

شایه‌نی گوتنه‌ پێشتر حكومه‌تی كه‌نه‌دا له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردبوو كه‌ ١٣٩ کەس لە کەنەدا تووشی کۆرۆنا بوون.

Back to top button