جه‌واد زه‌ریف: بارۆدۆخەکە ترسناکە و لەکۆنترۆلی ئێمە دەرچووە

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهان و به‌ تایبه‌ت له‌ وڵاتیئێران به‌ خێراییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ته‌شه‌نه‌ی كرد، حكومه‌تی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ رێژه‌ی مردن به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ زیادی كردووه‌و چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشه‌كان له‌ توانای ئه‌وان ده‌رچووه‌.

محمد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران: له‌ په‌یامێكیدا رایگه‌یان كه‌ بارۆدۆخەکە ترسناکە و لەکۆنترۆلی ئێمە دەرچووە. بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌لبگیرێن.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا داوای له‌ سندوقی دراوی نێو ده‌وله‌تی كردووه‌ كه‌ قه‌رز به‌ وڵاتی ئێران ببه‌خشن بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.

هه‌ر په‌یوه‌ست به‌ وڵاتی ئێران میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ زاری به‌رپرسی بانكی ناوه‌ندی ئێران گواستویه‌تیه‌وه‌ كه‌ 17 كارمه‌ندی بانكه‌كه‌یان به‌ هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

Back to top button