عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی گه‌وره‌ راوێژكاری خامه‌نه‌یی تووشی كۆرۆنا بوو

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان بڵاو بووه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ئێران ته‌شه‌نه‌ی كرد تا ئیستا ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی له‌ ئێران تووش بوونه‌ له‌ نێوانیشیاندا ژماره‌یه‌ك به‌ر پرسی باڵایی ئێران تووشی كۆرنا بوونه‌ كه‌ تازه‌ترینیان راوێژكارێكی خامه‌نه‌ییه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی میدیاكانی ئێران عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی گه‌وره‌ ڕاوێژكارى خامه‌نه‌ئى تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌

هه‌روه‌ها سۆشیالمیداكانی ئێران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ خامه‌نه‌ییش تووشی كۆرۆنا بوو بێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ ویڵایه‌تی كۆیوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

Back to top button