راوێژكارێكی تره‌مپ: وه‌ڵامی ئه‌مریكا بۆ هێڕشه‌كه‌ی تاجی له عێراق زۆر له هێڕشی پێشتری كوشتنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیسی به‌هێزتر ده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و هێڕشكرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی كه راوێژماره سهربازریهكانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی تێدا جێگر كراوه، به هۆی هێڕشه‌كه دوو سه‌ربازی ئهمریكاو راوێژكارێكی سه‌ربازی بریتانیا كوژران،له باره‌ی رووداوه‌كه‌ش راوێژكارێكی تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێڕشه له كوشتنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیسی به‌هێزتر ده‌بێت.
گابریال سۆما، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاریی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئێستا له ناوه‌نده سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا و ناوه‌نده راوێژكاریه‌كان گفتوگۆ له باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێڕشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی ناجی ده‌كرێت.
گابریال سۆما، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاریی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به مالپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه: “پێشبینی ده‌كرێت وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه زۆر له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌هێزتر بێت و گفتوگۆكان له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن”.
راوێژكاری تره‌مپ راشیگه‌یاندووه كه : “پێ ده‌چێت تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه له ئێران بكرێته‌وه نه‌ك میلیشیاكانی سه‌ر به تاران، هه‌موو ئه‌م بژاردانه له‌ژێر تاوتوێكردندان و هه‌موو بژارده‌یه‌كیش بۆ چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه كراوه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و هێرشه بێ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز تێناپه‌ڕێت”.