له‌ سلێمانی قوتابیان خۆپیشاندانیان دژ به‌ بایكۆتی مامۆستایان ئه‌نجامدا

خواكوڕك

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29\12\2016 قوتابیانی سلێمانی خۆپیشاندانیان دژی بایكۆتی مامۆستایان ئه‌نجامدا و تیایدا چه‌ند دروشمێكیان به‌رزكردبووه‌وه‌، و نوێنه‌ری قوتابیه‌ نارازیه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئەوە ھاتووینەتە سەر شەقام، تاوەکوو دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە.

قوتابیانی دژ به‌بایكۆت كه‌ زۆربه‌یان له‌ قۆناخی ئاماده‌یی بوون درومشی “قوتابخانە هی گەلە نەک حزب و دەستە و بەرە” به‌رزكردبووه‌ و داویان ده‌كرد كه‌ مامۆستایان بگه‌ڕێنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و له‌خه‌می چاره‌نوسی ئه‌وان دابن.

به‌شێك له‌ قوتابیان خۆیان به‌ قوربانی ناكۆكی نێوان حزبه‌كان ده‌زانن و داوایان ده‌كرد چیتر شاری سلێمانی نەکەن بە ئامانجی مەرامی سیاسیی خۆیان، ناکرێت بەھۆی ململانێی سیاسییەوە، ئەم شارە بکربتە قوربانیی حزبە سیاسییەکان.

هه‌ر له‌نێوخۆپیشانده‌راندا، كۆمه‌ڵێك مامۆستا به‌شداریان له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ كرد و رایانگه‌یاند، كه‌ ته‌نها چه‌ند مانگێكی كه‌می خوێندن ماوه‌ و پێوسته‌ مامۆستایان بگه‌ڕێنه‌وه‌ پۆڵه‌كانی خوێندن، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌شیان كرد كه‌ رێگرن له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایان بۆ هؤڵه‌كانی خوێندن.

15785672_1308492542555496_1464840538_o

Back to top button