دوو قاچاخچی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان دەستگیر کران

به‌تۆمه‌تی ده‌ربازكردن و هێنانی هاوڵاتیان به‌شێوه‌ی نایاسایی “به‌قاچاخ” له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی قه‌زای پێنجوێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر دو تۆمه‌تبار كه‌ ھاوڵاتیانیان به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌گونده‌ سنورییه‌كانی قه‌زای پێنجوێنه‌وه‌ هێناوەتە ناو ھه‌رێمی كوردستان و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی پێنجوێن دو تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.

ھەردوو تۆمەتبارەكە دانیشتووی گوندە سنورییەکانی قەزای پێنجوێنن، ئێستا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

 

Back to top button