تورکیا: چارەسەری کۆرۆنامان دۆزییەوە

فیدراسیۆنی تەندروستی تورکیا چارەسەری کۆرۆنای راگەیاند  و دەڵێت” لە ماوەی سێ چرکەداکاریگەری دروست دەکات…

رەشید دینچ سەرۆکی فیدراسیۆنی تەندروستی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا دۆزینەوەی چارەسەری بۆ ڤایرۆسی کۆرۆان راگەیاندوە.

لە بەیاننامەکەدا دینچ دەڵێت” چارەسەرەکە لەسەر چەندین جۆری بەکتریا و ڤایرۆسی دیکە تاقیکراوەتەوە و لە ماوەی2-3 چرکەدا توانیویەتی سەرجە هەوکردنە ڤایرۆسی و باکتریاییەکان لەناو ببات”.

بەگوێرەی رونکردنەوەکەی سەرۆکی فیدراسیۆنی تەندروستی تورکیا، چارەسەرەکەی ئەوان جیاواز لە چارەسەرەکانی دیکە لەرێگەی دژەباکتریا(Antibiotics) و دژەڤایرۆسەوە (Antiviral)نیە بەڵکەو بە تەکنیکێکی نوێ و لەرێگەی تیشکی سەرو بنەوشەی(Ultraviolet) ڤایرۆس و باکتریاکان لەناو دەبات”.

دینچ ئاماژە بەوەش دەدات، هەر لە ئێستاوە خواستێکی زۆر لە وڵاتانی جیهانەوە بۆ چارەسەرەکە پێشکەش بە تورکیا کراوە و وڵاتی ئیتاڵیا و مەکەدۆنیا دەستپێشخەریان کردوە بۆ كرینی چارەسەرەکە.

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا باس لەوەکراوە، تورکیا ئامادەیە بەبێ جیاکاری ئاین و رەگەز و زمان و کیت و ئامێرەکانی چارەسەرەکە بدات بە وڵاتانی دیکە.

Back to top button