فراكسیۆنه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ په‌رله‌مانی عێراق كێشه‌ی تێكه‌وت و 9 په‌رله‌مانتار جیابوونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند

به‌ هۆی ناكۆكیه‌كانی نێوان ئه‌ندامانی فراكسیۆنی نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی عه‌بادی راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ فراكسیۆنێكی نوێ داده‌مه‌زرێنن.

به‌ پێی راگه‌یێندراوێك كه‌ واژۆی نۆ ئه‌ندامی جیابووه‌وه‌ی له‌ فراكسیۆنی نه‌سره‌ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ هاتووه‌ پشتگیری داواكاری هاووڵاتیانه‌ ناڕه‌زاییه‌كانی سه‌ر شه‌قام ده‌كه‌ین و بۆیه‌ لێره‌وه‌ جیابوونه‌وه‌ی خۆمان له‌ فراكسیۆنی نه‌سر راده‌گه‌یێنین.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “لە سایەی دۆخی خراپی سیاسیی عێراق كە ماوەی حەڤدە ساڵە وڵاتەكە بە شێوەیەكی خراپ بەڕێوەدەبرێت، لە سۆنگەی بەرپرسیارییەتی رەوشتی و نیشتمانییەوە، فراكسیۆنی (گردبوونەوەی بانگەوازی عێراق) رادەگەیەنین، بە ئامانجی راستكردنەوەی هەڵەكانی رابردوو”.

Back to top button