‌زاناكان چه‌ند نیشانه‌یه‌كی نوێی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئاشكرا كرد

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ پزیشكه‌كان له‌ سه‌نگافوره‌ ئه‌نجامیان داوه‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی نوێی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئاشكرا كردوه‌.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری ” Lancet ” بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ ڕه‌نگه‌ نیشانه‌كانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شێوه‌ی‌ خووروی پێست و تا لێهاتن بێت بێ  ئه‌وه‌ی‌ نیشانه‌كانی كۆكه‌ و هه‌ڵامه‌ت و ئازاری قوڕگی له‌گه‌ڵدا بێت.
شایه‌نی باسه‌ ماوه‌ی‌ 5 مانگه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاوبۆته‌وه‌  و سه‌ره‌تا له‌ بازاڕی واهان له‌ شاری ووهان سه‌ری هه‌ڵدا و له‌ ئێستادا ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ 100 وڵاتدا له‌ جیهان بڵاوبۆته‌وه‌ و زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌س توشبوون و زاناكان نه‌یانتوانیوه‌ ده‌رمان یان ڤاكسینێك بۆ ئه‌م ڤایرۆسه‌ بدۆزنه‌وه‌.
Back to top button