كریستانۆ رۆناڵدۆ خرایە كەرەنتینەوە

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردەوە، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی خرایه كه‌ره‌نتینه‌وه، پاش تووشبوونی یه‌كێك له‌به‌رگریكاره‌كانی یانه‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بەگوێرەی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیتاڵیا ڕۆناڵدۆ خراوه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه، ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وه‌ی دانێلیی رۆجانی، به‌رگریكاری یۆڤانتۆس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
هاوكات یاریزانانی دیكه‌ی یۆڤانتۆس ده‌خرێنه كه‌ره‌نتینه‌وه بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌باری ته‌ندروستییان، جگه له‌وه‌ش یاریزانانی یانه‌ی ئینته‌ر میلان به‌هه‌مانشێوه ده‌خرێنه كه‌ره‌نتینه‌وه چونكه یاریی ڕابردوو ڕوبه‌ڕوی یۆڤانتۆس بوونه‌وه.
لەلای خۆشیەوە، دانێلی ڕۆجانی له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، “داوا ده‌كه‌م هه‌مووان ڕێزی ڕێنماییه‌كان بگرن، ڤایرۆسی كۆرۆنا جیاوازیی له‌نێوان هیچ كه‌سێكدا ناكات، بۆیه خۆشه‌ویستانت بپارێزه”.