توركیا: دووه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركرا
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه دووه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.
فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه ”پشكنینی دوێنێ ئێواره پێشبینییه‌كی پشتڕاستكرده‌وه كه مایه‌ی نیگه‌رانییه. نه‌خۆشێكی دیكه‌مان هه‌یه. ئه‌ویش له كه‌سێكدا ده‌ركه‌وتووه كه خرابووه ژێر چاودێرییه‌وه”.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه “هه‌موو رێوشوێنێكی پێویستمان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ راگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، به‌یه‌كیشه‌وه به‌سه‌ر كێشه‌كه‌دا سه‌رده‌كه‌وین”.