وەزیری ناوخۆی ئوستراڵیا: ھەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنام

ئەمڕۆ هەینی وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرنا راگەیاند.

پیتەر دوتون وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا رایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و پشکنینەیەکەی ئەرێنی بووە.

وەزیری ناوخۆ باسی لەوە کردووە، “ئەم بەیانییە بە تا و قوڕگ ئێشەوە بەخەبەر هاتم.”

باسی لەوەس کردووە، بە پەلە رۆیشتووە پشکنینی کردووە، ئەنجامی پشکنینەکەی ئەرێنی بووە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

 

Back to top button