كونسوڵی ئەمریكا له ههولێر: حكوومەتی ههرێمی كوردستان ڕێكاری زۆرباشی بۆ خۆپارێزی گرتووهتەبەر
كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێكاری تهندروستی زۆرباشی گرتووەتەبەر بۆ ڕێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئەمڕۆ هەینی، ستیڤن فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی له تویتهر نووسیوویەتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكاری زۆرباشی تهندروستی گرتووەتەبەر بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
فهیگن ستایشی ههوڵ و رێكارهكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانى كرد دەشڵی: بەرپرسانی ههرێمی کوردستان ھەندێک ڕێکارێ تووندیان گرتووەتە بەر چونکە دەزانن ئەگەر نەخۆشییەکە بڵاوببێتەوە چ دەرھاوێشتەیەکی کارەساتباری دەبێت. ئەمەریکییەکان و ئەوانی دیکەش دەتوانن ھەمان کار بکەن، ئەم ڕێککارانە ئەگەر بە دروستی جێبەجێ بکرێن بارودۆخەکە تەنیا چەند ھەفتەیەک دەخایەنێت، نەوەک چەند مانگ یا چەند ساڵێک.