7 گومانلێکراوی دیکە بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سلێمانی تۆمار كرا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان راگەیاند كە 7 حاڵەتی تری تووش بوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆمار كراوە لە شاری سلێمانی”.
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی رایەگەیاندووە”لە بەردەوامی پشکنینەکان، 7 گومانلێکراوی دیکە بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە” 6 لەوان لە خانەوادەی ئەو حالەتەیە کە گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکە لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە..