بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی:سەدان كەسی هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەناو خەڵكدا هەیە خۆیان رادەست نەكردووە
بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی د.سەباح ھەورامی لە لێدوانێكی دا رایگەیاند، گومان دەكەین سەدان كەس لەناو خەڵكدا هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا بن، بەڵام خۆیان رادەست ناكەن”.
لە لێدوانێكی دا بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، مەزندە دەكەین هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ناو شاری سلێمانی لە سەدان كەس بێت بەڵام خۆیان رادەست ناكەن”.
لەبەرامبەر دا د.هەڤاڵ ئەبوبكر هۆشداری دا خەڵك و رایگەیاند” تەواوى هۆیەکانى گواستنەوە رادەگیرێن، هەروەها گوتیشی هاتوچۆى نێوان شار و شارۆچکەکانى سلێمانى رادەگیرێت”.
هەروەها پارێزگاری سلێمانی گوتیشی” هەرکەسێک رێنماییەکان پێشێل بکات وەک تاوانبار مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت