وۆڵفرێد: عێراق و سوریا به‌هۆی شه‌ڕه‌كانی ناوه‌خۆوه دابه‌ش ده‌بن
خواكوڕك
وێلفرێد بۆختا، توێژەر لە نەتوەیەکگرتووەکان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆتایی قۆناخی نه‌خشه‌ی ئێستای دایه و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوو به‌سه‌ر چه‌ند نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بێكی نوێ دابه‌ش ده‌بێت.
وۆڵفرێد له‌دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌رۆژنامه ئه‌ڵمانیه‌كان رایده‌گه‌ینێت، جه‌نگی دژ به داعش درێژه‌ی ده‌بێت و وه‌كو پێشبینی ده‌كرێت به‌مزووانه كۆتایی نایه‌ت، ئه‌مه‌ش وێرانی بۆ زۆر ناوچه و شار و شارۆچكه‌ی دیكه دێنێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌و توێژه‌ره پێیوایه، بەهۆی بەردەوامیی شەپۆلی پەنابەران و زیادبوونی رێژەی تیرۆر و توندوتیژی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو ناوچەیە بەرەو هەڵوەشانەوەی کۆمەڵایەتیی و سیاسی دەچێت.
هه‌ردوو جه‌نگی ناوه‌خۆی عێراق و سوریا كه به‌ده‌یان هه‌زار قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه له‌نێوان مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كاندا ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه و پێشبینی ده‌كرێت چیتر ئه‌م دوو ولاته نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر نه‌خشه‌ی پێشووی خۆیان به‌ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.