فەرماندەیی پۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ، لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکاوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە .
لە دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر بنکەو بارەگاکانی سەربازی حەشدی شەعبی وەک تۆڵەی مووشەک بارانی سەربازگەی تاجی ، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تەیدا ئاماژە بەوە دەکات ئەو هێرشە دەستدرێژییەکی ئاشکرایە و سەروەری عێراق پیشێل کراوە .
هاوکات لە بەیاننامەکەدا باس لە زیانەکان دەکات و دەنووسێت لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 3سەرباز لە فیرقەی 19 ی مغاویر کوژراون و 4 ی دیکەش بریندار بوون.
دوو سەربازی کەش سەر بە هێزی فریاکەوتنی بابل کوژراون .
5 چەکداری سەر بە حەشد بریندار بوون .
کرێکارێکی مەدەنی لە فڕۆکە خانەی کەربەلا کوژراوەو یەکیتریش بریندار بووە .
ژێرخانی گشتی سەربازگەکان وێران کراوە .