توێژینەوەیەکی نـوێ .. تەمەنی ڤایرۆسی کۆرۆنـا لە نێو هەوا ولەسەر کەل و پەل ئاشکرا دەکات.

تا ئێستا جیهان سەرقاڵی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنان کە دەیان ووڵاتی گرتووتەوە و دەیان هەزار کەس بەر ئەم ڤایرۆسە کەوتوون و سەدان کەسی دیکە کوشتووە .
بـۆیە کارگەکانی دەرمان بەردەوامن لە خوێندنەوەی هەڵسوکەوتی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی کاریگەر .
لەم توێژینەوەیە دا کە لە سایتی medRxiv ی جیهانی بڵاوکرایەوە هـاتووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە توانای دای هەیە ماوەی 3 کات ژمێر لە نێو هەوا دا بمینێتەوە و بـۆ ماوەی 2 تـا 3 ڕۆژ لەسەر کەل و پەلی وەك بلاستیك و پۆڵای دژە ژەنگ بـژیت و هەروەها ماوەی 24 کاتژمێر دەمینێت لەسەر کارتۆن .
لە کۆتاییدا دەنووسێت هەوڵەکان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك