لەبارەی شەر و بریندار کردنی چوار کەس نەخۆشخانەی فریاکەوتن راگەیاندراوێکی بلاو کردەوە

 

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا رایگەیاند : ئەمڕۆ نیوەڕۆ ۱۳/۳/۲٠۲٠ کاتژمێر ۱:٠٠ ی نیوەڕۆ لەنەخۆشخانەکەمان چەند کەسێک لەکاتی سەردانیان پابەندی ڕێنمایی نەخۆشخانە نەبوون و لەئەنجامدا دەمەقاڵێیەکی سوک لەنێوانیان ڕویدا و دوای ماوەیەکی کورت چەند چەکدارێک بێ ئەوەی هەست بەبەرپرسیارەتی بکەن هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەو لەئەنجامدا چەند کارمەندێکی پرسگەو پاسەوانانی نەخۆشخانەکەمان بەسوکی بریندار بون و دواتر بابەتەکە ڕێچکەی یاسایی خۆی وەرگرت و سەرپێچیکاران ڕادەستی یاسا کران بۆ لێپێچینەوە”.

ھەر لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە “سوپاس بۆ خوا ڕەوشەکە زۆر ئارامە و لەکاتی ئیستادا لەنەخۆشخانەکەمان سەرجەم خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان بەشێوەیەکی ئاسایی وڕێک و پێک پێشکەش دەکرێ”.

Back to top button